ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٦٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٨٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٣٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٧٨٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام دەنگی متمانەی پەڕلەمانی بەدەستهێنا.
ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ژاپۆن لەدایک بوون، بەراورد بە ساڵی پێشوو بۆ ٧٢٠ هەزار و ٩٨٨ منداڵ دابەزیوە و بۆ نۆیەمین ساڵ لەسەریەک نزمترین ئاستی تۆمارکردووە.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا دوای زیادبوونی حالەتی تووشبوون بە سوڕێژە یەکەم حالەتی مردن بەهۆی سوڕێژە تۆماڕ کرا.
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە ئیدیعاکانی ئیسرائیل کاتز، بەناو وەزیری جەنگی داگیرکەری نیشان دا کە وتبووی "حەماس لە کاتی ئاگربەستدا پلانی دانابوو هێرش بکاتە سەر سەرباز و شوێنی نیشتەجێبوون".